بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئای ئێم دی بی یان بنكه‌ی زانیاری فیلمه‌كان له‌ ئینته‌رنێت (به‌ ئینگلیزی: Internet Movie Database) یان بنکەی زانیاری گه‌وره‌ تایبه‌ت به‌ فیلمه‌كان له‌ ئینته‌رنێت.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئینته‌رنێت موڤی داتابیز پێكهاتوه‌ له‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر زانیاری له‌باره‌ی ئه‌كته‌ره‌كان ، فیلمه‌كان ، زنجیره‌ ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌كان وه‌ یاری ڤیدیۆیه‌كان.

له‌ ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م ١٩٩٠ دروستكراوه‌ ، وه‌ له‌ ساڵێ ١٩٩٨ه‌وه‌ موڵكی كۆمپانیای ئەمازۆن.کۆمه‌ تا ئێستا.

IMDBb به‌ گرینگتری سایتی ته‌رفیهی (كاتبه‌سه‌ربردن) هاتۆته‌ هه‌ژماردن له‌ ئینته‌رنێت ، مانگانه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، له‌ ٢٧ی نیسان ٢٠١٣ گه‌یشته‌ ٢٫٥٠٣٫٧٨٣ ناونیشان وه‌ به‌كاهێنه‌ره‌كانی گه‌یشته‌ ٤٣ ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.